- خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆزی شاری هەولێری پایته‌خت.
- هێز و لایه‌نه سیاسیی و رێكخراوه‌كانی كوردستان....
(33) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به سەرجەم پێكهاته‌كان بەرامبەر بە رژێمی بەعسی دیكتاتۆر و رووخا‌و یەك دەنگ و یەك دەست راپەڕین، سەرباری دڕندەیی و وەحشیگەری رژێمی بەعس، بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە ژێر چەتری بەرەی كوردستانی و گیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئیڕادەی لەبن نەهاتووی جەماوەری شاری هەولێر، توانرا لە ماوەیەكی كورتدا دەزگا داپلۆسێنەرەكانی به‌عس لەناوببردرێن و تەواوی هه‌ولێری پایته‌خت ئازاد بكرێت.
رۆژی سەركەوتنی مەزنی خەڵكی راپەڕیوی شاری هەولێر هاوكاته، لەگەڵ یادی رێككەوتننامەی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) كە حكومەتی ئەوسای عێراق دانی‌نا بەمافه رەواكانی خەڵكی كوردستان، به‌ڵام له‌دوایی په‌شیمان بوویه‌وه و هیچ به‌ندێكی له رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێنه‌كرد.
ئێمە له‌وكاته‌دا یادی سەركەوتنەكانی راپەڕین و رزگاری شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان دەكەینەوە، كوردستان و عێراق و ناچهوكه و جیهان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌قلیمی و لایه‌نه عێراقییه تۆندڕۆكان له رێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، باری ئابووری خه‌ڵكی كوردستانی قورس كردووه، بۆیه پێویسته هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كریزی و یه‌كگوتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه ساسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌بێت.
له‌م یاده مه‌زنه‌دا داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌وڵی زیاتر بۆ باشتركردنی ژیان و بژێوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەكان و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و مووچه‌خۆرانی شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان به‌گشتی بده‌ن، بۆ زیاتر خزمەتكردن خەڵك و چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دروست كردنی متمانە لەنێوان حكومەت و خەڵكی كوردستان.
- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و رزگاری شاری هەولێری خۆشەویست.
- بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
هه‌رێمی هه‌ولێری
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
11ی ئاداری 2024ی زایینی