شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK به‌شداری ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پارتی یه‌كگرتووی توركمان ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر

 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-3-2024 شاندێکی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK  كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤه‌ڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی) به‌شداری رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌م كۆنگره‌ی پارتی یه‌كگرتووی توركمان له ‌هۆڵی هۆتێل كاپیتۆل له ‌شاری هه‌ولێر ده‌كات.  

   کۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی یه‌كگرتووی توركمان له‌ژێر دروشمی" نوێبوونه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌" كاره‌كانی له‌هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK په‌یامی پیرۆزباییان پێشكه‌شكردن و له‌به‌رامبه‌ردا سیف الدین دامرچی سه‌رۆكی پارتی یه‌كگرتووی توركمان و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ سوپاسی په‌یام و ئاماده‌بوونی شاندی(YNDK)یان له‌كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه‌ تیایدا نوێنه‌رانی حكومی و پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له ‌ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ به‌شداربوون و په‌یامی به‌خێرهاتن و بروسكه‌ی پیرۆزبایی لایه‌نه‌كان خوێندرایه‌وه‌ و ڤیدیۆیه‌كی دیكۆمێنتكاری به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا.