بۆ/ڕادیۆی دەنگی مەخموور/ی ئازیز
ب/پەیامی پیرۆزبایی
بەبۆنەی چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی مەخموور) ی ئازیز، بەناوی مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنیYNDK ، جوانترین و ناسكترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و كارمەندانی ڕادیۆیەخۆشەویستەکەتان دەكەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێكی مەزن بۆزیاتر بەرەوپێشچوونی رەوتی راگەیاندن لەدەڤەری مەخموور و دەوروبەری، مایەی دڵخۆشییە كە رادیۆی دەنگی مەخموور لەماوەی ئەو چواردە ساڵەی تەمەنیدا بەپاڵپشتیی بەڕێوەبەر و كارمەندە ماندوونەناسەكانی توانی ئەزموونێكی سەركەوتوو لەبواری راگەیاندنی بیستراو لەدەڤەرەكە پیادە بكات و خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بەخەڵکی دەڤەری مەخموور بکات.
رادیۆی (دەنگی مەخموور) سەرەڕای نەبوونی توانایەکی دارایی باش و تەكنیكێکی پێشكەوتوو، لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی پشت ئەستوور بەكارمەندە شارەزاكانی دەربازی هەموو لەمپەر و گرفتەكان بكات و بەشێوازێكی جوان خزمەت بەدەڤەری مەخموور و قەراج و كەندێناوە و گوێڕ بكات،جارێكی دیکە پیرۆزباییتان لێدەكەین و دەستی ماندووبوونتان دەكوشین، هەر سەرکەوتووبن بۆپێشخستنی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی لەکوردستاندا.
مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنیYNDK
١٤ی شوباتی ٢٠٢٤