میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتى 12 / 02 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز (مام خدر روسى سکرتێری گشتیی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان)، سەرەخۆشی لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخواز (وهسفی تاهیر خدر نانهكهلی عاڵڵایی) ئامۆزاى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (مام خدر روسى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.