پەیامى هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بۆ هەڤاڵ غه‌فوور مه‌خمووری

شباط/فبراير 16, 2024
 

براى بەڕێزمان هەڤاڵ غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK

 

به‌رێزان خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ و خزمانی خوالێخۆشبوو (( خوچێ حاجی سه‌عید سارمەمی))

 

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبوو (( خوچێ حاجی سه‌عید سارمەمی)) پلكی بەڕێزتان راده‌گه‌یه‌نین، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ته‌واوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمانی خوالێخۆشبوو و عه‌شیره‌تی سارمه‌مییان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.... انا لله وانا الیه راجعون.

 

 

 

مه‌كته‌بی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

16/2/2024ی زایینی

 

 

* ڕۆژی شەممە رێکەوتی 17-2-2024 پرسەکەی لە (مزگەوتی نانەکەلی) لە گەڕەکی ئازادی لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێ.