مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆز دەكات

شباط/فبراير 06, 2024

میدیا – هەولێر

 

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (30) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتر له‌كاره‌كانیان بۆ ده‌خوازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یه‌ككریزی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنی ده‌سته‌كه‌وته‌كان به‌ئه‌ركێكی به‌په‌له‌ و پێویست ده‌زانێت.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

 

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی...

بەبۆنەی(30)ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی راگه‌یاندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، لەگۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی دیاربووه و‌ وه‌ك لایه‌نێكی ئیسلاحیخواز هەموو كات له‌خزمه‌ت گەل و نیشتمان و ئایینه‌كه‌یدا بووه‌، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی دەستكەوتەكانمان‌.لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵ كردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسیی

   یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

                                             6-2-2024