میدیا – هه‌ولێر
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKله هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر، به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی خوالێخۆشبوو (فریاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامیKNK ده‌كات.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 7-2-2024 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKكه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێیان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری، به‌شداری له چله‌ی ماته‌مینی خوالێخۆشبوو (فریاد هیرانی) ده‌كه‌ن.
چله‌ی ماته‌مینیه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد،ژماره‌یه‌ك وتار و بروسكه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان خوێندرایه‌وه، پاشان فیلمی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو (فریاد هیرانی) پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
شاندی YNDK جارێكی دیكه پرسه و سه‌ره‌خۆشیان له هه‌ڤاڵانیKNK و بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو كرد و له‌به‌رامبه‌ردا و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو سوپاسی په‌یامی ماته‌مینی و به‌شداری شاندی(YNDK)یان له‌چله‌كه كرد.