میدیا – تایبه‌ت
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شداری رێوڕەسمی رێزگرتن و پرسه لە چوار شه‌هیدی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كات.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكەوتی 4/2/2024، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی YNDKكه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌شداری ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە چوار پێشمەرگەی گیان بەختكردووی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به‌ناوه‌كانی( شه‌هید پێژمان فاتحی، شه‌هید محەمەد فەرامەرزی، شه‌هید موحسین مەزڵوم و شه‌هید وەفا ئازەربار) ده‌كات، كە بەرەبەیانی ٩ی ڕێبەندان لەلایەن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دوای 19 مانگ مانه‌وه‌یان له‌زیندان لە بەندیخانەی قزڵحەساری كەرەج لە سێدارەدران، ئه‌و كاره تاوانكارییه‌ی رژێمی ئێران مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناره‌زایی لایه‌نه كوردستانی و جه‌ماوه‌ری و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه.
شاندی YNDKله‌لایه‌ن به‌ڕێزان سكرتێری كۆمه‌ڵه و ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و لایەنگرانی کۆمەڵە و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان پێشوازیكران و پرسە و سەرەخۆشى و هاوسۆزی و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و سەرکردایەتیى YNDK یان پێراگەیاندن، له به‌رامبه‌ردا سوپاسی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و بەشدارى و هاوخەمی شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKكرد.