مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستانPRK له شاری هه‌ولێر ده‌كات، له دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی (29)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیPRK، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
رۆژی پێنج شه‌ممه رێكەوتی 1/2/2024، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی YNDKكه پێكهاتبوو له هەڤاڵان( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قه‌هار تاهیر و عه‌بدوڵڵا عه‌دۆ و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كانیPRK ) پێشوازیكران.
له‌دانیشتنه‌كه شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵیادی لێ‌كردن و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان و هاوهه‌ڵوێستبوون بۆ پرسه نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و ده‌ستوور رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان و چاككردنی باروگوزه‌رانی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی كوردستان.
له دوا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه جه‌ختكرایه سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.