میدیا - هیران:
پێش نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رێکەوتى 6 / 1 / 2024 ، د،شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبه‌شداری رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی خواڵێخۆشبوو (فریاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK ده‌كات، رێوڕەسمی به‌خاك سپاردنه‌كه له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و زێدی خۆی به‌ڕێكرا و لە گۆڕستانى سولاوك له شارۆچكه‌ی هیران به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌كان و رێكخراو و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK و نوێنه‌ری یه‌كێتی نووسه‌ران و لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵ و دۆستانی خواڵێخۆشبوو به‌ڕێوه‌چوو.
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDKپرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و سەرکردایەتیى (YNDK)ی پێڕاگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له به‌رامبه‌ردا فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی برای خواڵێخۆشبوو به‌ناوی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسی په‌یامی هاوخەمی و بەشدارى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKله پرسه و رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی براكه‌ی كرد.