هه‌رێمی كه‌ركووكیYNDK له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان پشتیوانی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له ‌كه‌ركووك ده‌كه‌ن

كانون2/يناير 16, 2024

میدیا- كه‌ركووك

 

حزب و لایەنە کوردستانییەکانی شاری کەرکووک بۆ پشتگیرییکردنی دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز له‌ پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاندراوێكیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووه‌:" دەستبەجێ ئەو هێزەی سوپا کە گەڕەکی نەورۆزی کوردنشینی كه‌ركووكی گەمارۆداوە بکشێتەوە و گەڕەکەکە چۆڵ بکات و کۆتایی بەترس وتۆقاندن بهێنێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16-1-2024 هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKهه‌ڤاڵان ( مه‌سعود سه‌عید مه‌حموود كارگێری هه‌رێم و به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كه‌ركووك و و سه‌رمه‌د زوراو ره‌شید كارگێڕی هه‌رێم و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كه‌ركووكی YNDK)، له‌گه‌ڵ حزبە کوردستانییەکانی پارێزگای كه‌ركووك لە بەیاننامەیه‌کدا له‌م شاره‌ رایانگەیاند:" داواکارین بەزووترین کات ئەو هیزەی سوپا کە گەمارۆی گەڕەکی کوردنشینی نەورۆزی داوە بکشێتەوەو کۆتایی بە ترس و تۆقاندن لەگەڕەکەدا بهێنێت و، داواش لە نوێنەرانی کورد دەکەن لەبەغدا بە جددی کار بۆ ئەم مەبەستە بکەن و لەڕێگەی لایەنە پەیوەندییدارەکانەوە سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی سوپا لەشاری کەرکووک دابنێن و ناکرێت سوپا بەردەوام بێت لەگێچەڵ کردن بە دانیشتووانی کورد لە گەڕەک و گوند و ناوچە جیا جیاکانی شاری کەرکوک، وەک ئەوەی پێشتر لەناوچەی سەرگەڕان و گوندەکانی پەڵکانە و تۆبزاوە و حەفتەغار ڕویانداو ئێستاش لە گەڕەکی نەورۆز".
هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌:" پێویستە لایەنە براوەکان و به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی شاری کەرکوک پەلە بکەن لە پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە، تا کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت و ئێمەش وەک حزب و لایەنە کوردستانییەکان خەڵکی خۆڕاگری کەرکوک دڵنیادەکەینەوە لەگەڵیان دەبین و هەرگیز بەجێیان ناهێڵین".

 

رۆژی 2-1-2024 لەلایەن قائیمقامی کەرکووکەوە هێزێکی سوپای عێراق گەیشتنە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک و داوایان لە دانیشتوانی گەڕەکەکە کرد، کە خانووەکانیان چۆڵ بکەن و بیدەن بە ئەفسەرانی سوپای عیراق، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ و شاری كه‌ركووكی به‌گشتی لێكه‌وتووه‌.