میدیا – قوشته‌په
ئێواره‌ی ئەمڕۆ 31 / 12 / 2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (جه‌وده‌ت محه‌مه‌د عه‌لی) له شارۆچكه‌ی قوشته‌په ده‌كات.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و كۆچه‌ر شوانی ئه‌ندامی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK )، لە شارۆچكه‌ی قوشته‌په به‌شداری رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (جه‌وده‌ت محه‌مه‌د عه‌لی) ئه‌ندامی YNDK بوون، لەلایەن به‌ڕێزان بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو و پێشوازیکران، شاندی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتی و سەرکردایەتیى YNDK یان پێڕاگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له به‌رامبه‌ردا برای خوالێخۆشبوو به‌ناوی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسی هاوخەمی و بەشدارى شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKكرد.