میدیا – هیران
ئێواره‌ی ئەمڕۆ 31 / 12 / 2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (فریاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی) له شارۆچكه‌ی هیران ده‌كات.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و كۆچه‌ر شوانی ئه‌ندامی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK )، لە شارۆچكه‌ی هیران به‌شداری رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (فریاد مه‌لا حه‌سه‌ن هیرانی) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامیKNK بوون، لەلایەن به‌ڕێزان بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانKNK پێشوازیکران، شاندی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتی و سەرکردایەتیى YNDK یان پێڕاگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت، له به‌رامبه‌ردا فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن برای خواڵێخۆشبوو به‌ناوی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپاسی هاوخەمی و بەشدارى شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKكرد.