مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشوازى لە ساڵح بوزان سیاسه‌توانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

كانون1/ديسمبر 30, 2023

میدیا - هەولێر:

 

مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشوازی لە سیاسه‌توانی رۆژئاوای كوردستان بەڕێز (ساڵح بوزان) كرد، كه‌ به‌ڕێزیان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌ ‌سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له‌ هه‌ولێر كرد.

ئێواره‌ی رۆژی شەممە رێكه‌وتی 30-12-2023 هه‌ڤاڵان (د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، پێشوازییان لە كه‌سایه‌تی و سیاسه‌توانی رۆژئاوای كوردستان بەڕێز (ساڵح بوزان) كرد، لە دیدارەکەدا به‌رێزیان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌ی له‌مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد. له‌ به‌رامبه‌ردا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK وێڕاى دەستخۆشى، سوپاسى بەڕێزیانى کرد و ئاماژەى بە رۆڵى بەڕێزیان لە بزاڤى سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی رۆژئاوای کوردستان کرد.

 هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌ هه‌ردوولا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان به‌تایبه‌ت رۆژئاوای كوردستان كرد، كه ‌توركیا له ‌كاتی ئێستادا كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامده‌دات و كه‌وتۆته‌ وێرانكردن و ته‌ختكردنی ژێرخانی ئابووری رۆژئاوای كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و جینۆسایده‌ بێده‌نگن.