میدیا – سۆران
شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و ده‌ڤه‌ری سۆران و رەوشی سیاسی گفتوگۆیان كرد .
كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 26-12-2023 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( مامۆستا پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مامۆستا عوسمان باڵابه‌رز كارگێڕی هه‌رێمی سۆران و محه‌مه‌د ره‌حمان و وڵات سادق ئه‌ندامانی هه‌رێمی سۆران)، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان -یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( چه‌تۆ ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و نه‌وزاد عه‌لی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند و عه‌بدوڵڵا وه‌رتی و ئیسماعیل عه‌لی و ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
سه‌ره‌تا شاندی هه‌رێمی سۆرانیYNDK تیشكیان خسته سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، له به‌رامبه‌ردا به‌رێز( چه‌تۆ ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ) پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كردن، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌ردوو شانده‌وه باس له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كه، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.