میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی توركمان له هۆڵی هۆتێل كانیۆن له شاری هه‌ولێر ده‌كات.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 21-12-2023 د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی توركمانی كرد و کۆنگره‌كه له ژێر دروشمی" برایه‌تی و ئاشتی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان" كاره‌كانی ده‌ست پێده‌كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK، په‌یامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشكه‌شكردن و له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز دلشاد چاوشلی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی توركمان سوپاسی په‌یامی سكرتێری گشتیی و ئاماده‌بوونی مه‌كته‌بی سیاسیی (YNDK)ی له‌كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه تیایدا نوێنه‌رانی حكومه‌ت و پارت و لایه‌ن و رێكخراو و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه به‌شداربوون و په‌یامی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رێز دڵشاد چاوشلی پیشكه‌شكراو پاشان بروسكه‌ی پیرۆزبایی لایه‌نه‌كان خوێندرایه‌وه و گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه كۆتایی هات.