میدیا – مه‌خموور:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتى چاكه‌خواز و ناسراوى شارى مه‌خموور شێخ عه‌بدولباقی مه‌خمووری ده‌كات.
ئێوارەى ڕۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 20 / 12 / 2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قه‌هار تاهیر و شاکر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و قانع خالید ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و ژیار قه‌هار كادری YNDK) له شاری مه‌خموور، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتى چاكه‌خواز و ناسراوى شارى مه‌خموور بەڕێز(شێخ عه‌بدولباقی مه‌خمووری)-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا کارگێڕى مەکتەبى سیاسى YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و به‌خته‌وه‌ری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێزیان وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ی كرد‌و، به‌گرنگی زانی ئه‌و سه‌ردانییانه به‌رده‌وام بێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تكردنی شاره‌كه.