شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له‌ شاری مه‌خموور سەرەخۆشى لە مامۆستا جەمیل سنجاوى دەکات و بەشدارى چه‌ند پرسەیه‌ك دەکات

كانون1/ديسمبر 20, 2023

میدیا – مه‌خموور:

 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له ‌شاری مه‌خموور  سەرەخۆشى لە هەڤاڵ م. جەمیل سنجاوى دەکات و به‌شداری چه‌ند پرسەیه‌ك ده‌كات و، پرسە و سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتیى -YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبووان راگەیاند.  

  پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 20/12/2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه ‌پێكهاتبوو له ‌هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قه‌هار تاهیر و شاکر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و قانع خالید ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و ژیار قه‌هار كادری YNDK ) له ‌شاری مه‌خموور به‌شداری چه‌ند پرسه‌ك ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو شه‌هلا خان كچی به‌ڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی  YNDK و پرسه‌ی خوالێخۆشبوو( حسیبه‌ حسێن حمد) كه‌ ده‌كاته‌ خێزانی به‌رێز حاجی قادر ئاشه‌وان  و پرسه‌ی خواڵێخۆشبوو ( سبیحه‌ علی احمد) كه ‌ده‌كاته‌ خوشكی به‌رێز لقمان علی ئۆمه‌ربل، ئەمە و شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان كه‌سوكار و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبووان پێشوازیکران، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK -یان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبووان راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا سوپاسی و په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری شاندی YNDK-یان كرد.