میدیا – سۆران
شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی(12)ی سۆرانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كات، سەبارەت به شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و ده‌ڤه‌ری سۆران و رەوشی سیاسی گفتوگۆیان كرد .
كاتژمێر (10)ی به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 26-12-2023 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( مامۆستا پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مامۆستا عوسمان باڵابه‌رز كارگێڕی هه‌رێمی سۆران و محه‌مه‌د ره‌حمان و وڵات سادق ئه‌ندامانی هه‌رێمی سۆران)، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی(12)ی سۆرانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان -یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( عه‌قیل مه‌لا سه‌عید به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و محه‌مه‌د بایز به‌رپرسی لقی سۆران و سه‌رهه‌نگ قاسم كارگێڕ و شوكری عه‌لی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
سه‌ره‌تا شاندی هه‌رێمی سۆرانیYNDK تیشكیان خسته سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، له به‌رامبه‌ردا به‌رێز (عه‌قیل مه‌لا سه‌عید به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان) پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كردن، هه‌روه‌ها باس له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كه، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.