سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە شاعیر (سەرهەنگ خامۆش) دەکات

تشرين2/نوفمبر 27, 2023

میدیا – هەولێر :

 ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتى 26 / 11 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە شاعیرى ناسراو بەڕێز (سەرهەنگ خامۆش) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوو چاکەخوازى مەخموور (ساڵح ئەحمەد مەخمووری)ى باوکی بەڕێزیانەوە.

 سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (سەرهەنگ خامۆش) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.