پەیامى پیرۆزبایى نڤیسکارو چالاکوانی سیاسی نەتەوەیی بەڕێز شوکرمحەممەد هەرکی بۆ شەشەم كۆنگرەی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

تشرين2/نوفمبر 19, 2023

بۆبەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیى یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

 سڵاوێکى گەرم ...

 بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی شەشەمینی YNDK ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی YNDK دەکەم، توانیتان بەسەرکەوتوویی کۆنگرە ببەستن لەپێناو نوێبونەوەدا، بۆیە غەفوورمەخمووری وەک سەرکردەیەکی کاریزمای کورد هەڵگری ئاڵای نەتەوەیی لەباشووری کوردستان هەمیشە پێشەنگ و بوێر بووە لەگەیاندنی دەنگی کورد بەجیهان و، دۆستەکانی گەلەکەمان و، یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانیش خاوەن مێژوو و هەڵوێستی نەگۆڕ بووە لەسەر پێداگیری لەبەرەوپێشەوەبردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و داکۆکیکارێکی سەرسەختی خەبات بوونە لەوچەند سالەی تەمەنی خۆیدا، هەمیشە بەگیانێکی پێشمەرگانە، لەتێکۆشان بوونە لەپێناو پاراستن و پێشخستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەک بەشی دایک لە ناسیونالیزمی کوردیدا، هەمیشە مکوڕبوونە بەڕوحیەتی نەتەوەخوازی مۆدێرن و ئاشتیخوازی لە پێخمەت دۆزی ڕەوای کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستاندا، بۆیە ڕۆڵتان و بەردەوامیتان بەڕێزدەنرخێنین، جەماوەری کوردستان بەگشتی هیوای زۆرى لەسەر ئێوەیە ، دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم، سەرکەوتن بۆخەباتی پیرۆزی نەتەوەخوازییە لەپێناو یەکێتی نەتەوەی کوردو گەیشتنە ئامانجی پیرۆز کە سەروەری نەتەوەییە.

  لەگەڵ رێزمدا.

 

برات

شوکرمحەممەد هەرکی

نڤیسکارو چالاکوانی سیاسی نەتەوەیی

18 / 11 / 2023 باسرمە