براى به ڕێزم كاك غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ..
بەبۆنەی بەستنی شەشەم کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەى بەڕێزتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازم.
هیوادارم بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان، لە خزمەتی پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێزو لایەنە کوردستانییەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و داکۆکیکردن بێت لە مافەکانی گەلی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان .
وەك ئەوەى پيشمەرگەيەكى بەتوانا بووى بۆ بەرگریكردن له خاك و نيشتمان و هەروەها له پەرله مانى كوردستان له رابردوودا هەردەم بەرگريت لە سنوورى قەزاى مەخموورو سنوورەكەى ده كرد و جيگاى دەستت دياربوو درێخيت نەكرد.
لەگەڵ ڕێزمدا.
حاجى فاضل باجلان
سەرۆکی هۆزى باجەلان له كوردستان / عيراق
2023/11/12