سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە سکرتێری گشتیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان دەکات

تشرين2/نوفمبر 20, 2023
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى 20 / 11 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (باپیر کامەلا سکرتێری گشتیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (باپیر کامەلا) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.