یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKشه‌شه‌م كۆنگرەی لە رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 11-11-2023 لە هۆڵی نه‌ورۆز لە شاری هەولێری پایته‌خت، لە كەشێكی ئازادانە و دیموكراسییانە سازدا‌و، كارەكانی كۆنگره بە دەركردنی چەندین بڕیار و راسپاردەی گرنگ و چارەنووسساز سەركەوتووانە كۆتایی پێهێات، راگەیاندنی كۆتایی كۆنگرە بووە جێگەی سەرنجی ناوه‌ندی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و راگەیاندنەكان.
ئەوەی تێبینی كرا ئەم كۆنگرەیە، بووە خاڵی وەرچەرخان بۆ نوێبوونەوەی YNDK و چەندین گۆڕانكاری گرنگ و سەردەمیيانە لە بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆ كرا‌و سه‌ركردایه‌تی زیاد كرا‌و خوێن و گیان و نوێی گه‌نج، هاتنه ناو سه‌ركردایه‌تی نوێیYNDK، هەموو ئەو بڕگە و بەندانەی نێو پێڕەوی ناوخۆ و راپۆرتی سیاسی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروباری مەكتەبە ناوەندییەكان گفتوگۆیان لەسەر كرا و پاشان پەسندكران، تا هەڵبژاردن دەرگای خۆ كاندیدكردن بەسەر هەڤاڵان كرایه‌وه و زۆر ئازادانە ئه‌ندامانی كۆنگره خۆیان بۆ سەركردایەتی نوێی YNDK كاندید كرد و بوونی دادوه‌ر و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی و پارێزگای هه‌ولێر، نیشانه‌ی شه‌فافیه‌ت و ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سكرتێری گشتیی و سه‌ركردایه‌تی نوێ بوو، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش هەموو لایەك ئاكامی هەڵبژاردنیان بە گیانێكی وەرزشيیانە قبووڵكرد و لە نێو پیرۆزبایی و چەپڵە رێزان پیرۆزبایی لە سەركەوتنی كۆنگرە و ئەندامە دەرچووەكان له سكرتێری گشتی و سه‌ركردایه‌تی كرا.
كۆنگرەی شه‌شه‌می YNDK كۆمەڵێك بڕیار و راسپاردەی زۆر مێژوویی دەربارەی كێشەی رەوای نەتەوەكەمان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و پشتیوانی لە دۆزی نەتەوەییمان لە بەشەكانی دیكەی كوردستان و چاكسازی و میكانیزمەكانی بنبڕكردنی گەندەڵی و كۆمەڵێك پرسی دیكەی گرنگ تایبەت بە كوردستان و ناوچەكە دەركرد.
لە كۆتاییدا كۆمەڵێك كادری بە توانا هاتنە نێو كاروباری داهاتوومان، كە گڕوتینی زیاتر دەبەخشنە كار و خەباتی داهاتووی یەكێتیمان YNDK، ئەوەبوو YNDK لە كۆنگرە توانی بەخۆداچوونەوە و بەرنامەی نوێ بۆ كار و خەبات و تێكۆشانی دابڕێژێ و ئایندەیەكی گەشتر چاوەڕێی ((YNDKـە، بۆیه هه‌ڤاڵان به‌گیانێكی برایانه تێكڕا په‌یمانی ئه‌وه‌یاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یه‌كده‌ست و یه‌كره‌نگ كاربكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیار و راسپارده‌كانی شه‌شه‌م كۆنگره و په‌یمانیان نوێ كرده‌وه له‌سه‌ر رێبازی پیرۆزی كوردایه‌تی درێژه به‌كارو خه‌باتی داهاتووی YNDK بده‌ن و به چرینی سروودی ئه‌ی ره‌قیب كۆتایی به‌شه‌شه‌م كۆنگره‌ی YNDK هات.