سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادى دامەزراندنى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن پیرۆز دەكات

تشرين2/نوفمبر 01, 2023
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 1 / 11 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن-ى كردو، بەبۆنەى (47)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و جەلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن-یان لە شارۆچکەی عەنکاوە كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى حزب و عامر حوزەیران و جەرجیس یونان ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و ژمارەیەک لە کادیرانى حزب)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (47)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سكرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن لە خەباتى سیاسى و مەدەنى و قوڵکردنەوەى گیانى پێکەوەژیان لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.