میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٨ / ١١ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازیکرد لە هەردوو کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێزان (د. عەبدولڕەزاق شەمەرى و شێخ خالید گحێس شەمەرى) و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسیی عێراق و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیانکرد لە هەردوو کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێزان (د. عەبدولڕەزاق شەمەرى و شێخ خالید گحێس شەمەرى)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسیى عێراق و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى عێراق کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا.