سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە کەسایەتیى ناسراوى شەڕگات (د. مەحموود جبورى) دەكات

تشرين1/أكتوير 05, 2023

میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٥ / ١٠ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى شەڕگات بەڕێز لیوا روکن (د. مەحموود جبورى) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی دەڤەرى مەخموورو پەیوەندى نێوانیان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى شەڕگات بەڕێز لیوا روکن (د. مەحموود جبورى)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی دەڤەرى شەڕگات و چۆنیەتى قوڵکردنەوەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گیانى پێکەوەژیان لەو دەڤەرە كرد و، هەر لەدیدارەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان.