شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌كات

كانون1/ديسمبر 30, 2023

میدیا- هه‌ولێر :

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ كوردستانی عێراق له ‌هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به‌ شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK  و كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد .

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی شەممە رێكه‌وتی 30-12-2023، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و د.عه‌بدوڵڵا عه‌دۆ و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ كوردستانی عێراق-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( د.عه‌بدوڵڵا وه‌رتی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و كه‌مال زراری و د.پشتیوان سابیر و مامۆستا نه‌وزاد گردعازه‌بانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و محه‌مه‌د خۆشناو به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی(3)ی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ) پێشوازییان لێكرا.

سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK تیشكی خسته‌ سه‌ر شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK  كه ‌سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لێكردن، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز (د.عه‌بدوڵڵا وه‌رتی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێكردن و باسی كۆنگره‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر زه‌حمه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌یان له‌ كۆتایی كرد،  هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌ردوو شاند گفتوگۆ ده‌رباره‌ی رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان كرا، جەختكرایەوە سەر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی دیاركراو و یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه‌، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوە و پێویستى بەرێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.