سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتى كوردستان YNDK باس له ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته روو، كه ریفراندۆم خاڵى وەرچەرخان بوو لە دیرۆکى گەلى کوردستان و، دەڵێ له عێراق سیاسه‌تی برسیكردنی گه‌لی كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێت.
غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتى كوردستان YNDK ، بۆ (باس‌نیوز) وتی: "ریفراندۆم خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له دێرۆكی گه‌لی كوردستان، یه‌كه‌مین جار بوو گه‌لی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و له رێگای سندووقی ده‌نگدانه‌وه بڕیاری له چاره‌نووسی خۆی بدات، گه‌لی كوردستان بۆ هه‌موو دونیای سه‌لماند، ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت به ئازادانه بژی، ئه‌وه وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه داوای سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌كات، ده‌توانێت كیانی خۆی هه‌بێت و ده‌وڵه‌تی خۆی به‌ڕێوه ببات، ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوایه ئێستا ره‌وشی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دیكه و پێگه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌بوو، چونكه ئێمه هه‌نگاومان نابوو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تسازی به‌ره‌و بیناكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌داخه‌وه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووداوه‌كان ئاڵۆزكران و وایانكرد ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم، كه گه‌لی كوردستان ده‌یخواست، به‌ئه‌نجام نه‌گات.“
هەروەها مەخموورى وتى: ”ریفراندۆم وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی سه‌ركه‌وتوو بوو و ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا، دواتر بۆ ریفراندۆممان كرد؟ ئێمه ئه‌زموونێکى 100 ساڵەمان لەگەڵ حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق هه‌بوو، به‌رده‌وام حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان لە بێهێزیدا بەڵێنیان به كوردستان ده‌دا، به‌ڵام كه به‌هێزده‌بوونه‌وه په‌شیمان ده‌بوونه‌وه، بۆیه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بێ هیوا بوون له عێراق و بڕیارى ریفراندۆمى دا، ئەوەتا دوای ریفراندۆمیش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئاماده نین مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بسەلمێنن، تەنانەت نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی وه‌ك مافی گه‌لی كوردستان له ده‌ستوور هاتووه بدرێت، تا پێش ساڵی 2014 په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا بەردەوام له هه‌ڵكشان و داكشاندا بووه، ئه‌وان له‌دوای شەڕی داعش شایسته‌ی داراییەکان و قووتی خه‌ڵكی كوردستانیان بڕی، ئەوا نزیکەى دە ساڵە عێراق سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مەش جیاوازیی نییه له‌گەڵ ئه‌نفال و جینۆساید، بۆیه بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێكی دروست و لە جێى خۆیدا بوو، ریفراندۆم ده‌ره‌نجامی زوڵم و ناعه‌داله‌تییەکانى عێراق بوو بەرامبەر بە گەلى کوردستان، لە ریفراندۆمدا كوردستانییان بۆ جیهانیان سه‌لماند، كه خواستی گه‌لی کوردستان سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستانە.“