میدیا – هه‌ولێر
تەرمی شەهید دەنیز جەودەت، نوێنەری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK لە باشووری کوردستان، له رێوڕه‌سمێكی شایستەدا لە ھەولێرەوە بەرە و شارۆچکەی گەڤەری باکووری کوردستان بەڕێکرا و لەوێ بە خاك دەسپێردرێت.
به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 22-9-2023، شاندێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK ) لە شاری هەولێر، به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی KNK و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و وڵاتپارێزان، له رێوڕه‌سمێكی شایستەدا، تەرمی شەهید دەنیز جەودەت، ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بەرەو باکووری کوردستان بەڕێکرا، وا بڕیارە لە گوندی دێلەزێ لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جولەمێرگ بە خاک بسپێردرێت.
بە یاوەری بنەماڵەی شەهید دەنیز جەودەت و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە، لە ڕێگەی وشکانییەوە لە ھەولێرەوە بەرەو دەروازەی ئیبراھیم خەلیل تەرمی شەهید دەنیز بە ڕێکرا.
پاشنیوەڕۆی ١٨ـی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر هێرشێکی چەکداریی تیرۆریستی کرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK، لە ئەنجامدا دەنیز جەودەت بەرپرسی نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان شه‌هید کرا، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.