سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى هەڤاڵ جەودەت محەممەد عەلى دەکات

 میدیا - هەولێر:

 ئێوارەى ئەمڕۆ 27 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی هەڤاڵ (جەودەت محەممەد عەلى) ئەندامى YNDK-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

 ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەیاوەرى هەڤاڵ  )د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK )، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارۆچکەى قوشتەپە سەردانى هەڤاڵ ( جەودەت محەممەد عەلى- ئەندامى YNDK) یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (جەودەت محەممەد عەلى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.