ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 28 / 8 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور بەڕێز (ئەرسەلان ئیبراهیم یابە مەخموورى)، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو لە نەخۆشخانەیەکى لەندەن نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدراوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەناوى خۆى و هەڤاڵانى YNDK هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (ئەرسەلان ئیبراهیم یابە مەخموورى) خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.