سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى هەڤاڵ محەممەد تاهیر دەکات

 میدیا - هەولێر:

 ئێوارەى ئەمڕۆ 27 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی هەڤاڵ (محەممەد تاهیر) کارگێڕى هەرێمى هەولێر YNDK -ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

 ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەیاوەرى هەڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قانیع خالید کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى رێکخستنى YNDK) بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر (هەڤاڵ محەممەد تاهیر- کارگێڕى هەرێمى هەولێرى YNDK) یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (محەممەد تاهیر) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.