*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز ئیسماعیل هەمزە دەکات*

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 24 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەشتى هەولێر بەڕێز ئیسماعیل هەمزە-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە گوندى شێخ شەروان سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەشتى هەولێر بەڕێز (ئیسماعیل هەمزە)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (ئیسماعیل هەمزە) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیىYNDK ی كرد.