میدیا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 24 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەشتى هەولێر بەڕێز شاکر کوردستانى-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە گوندى شێخ شەروان سەردانی کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى دەشتى هەولێر (شاکر کوردستانى)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (شاکر کوردستانى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیىYNDK ی كرد.