مەكتەبی سیاسی YNDK پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان دەكات

میدیا -هەولێر

 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات.

مەكتەبی سیاسی YNDK به‌ بۆنه‌ی (28)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی له‌مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات، له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ وێرای پیرۆزبایی و سه‌ركه‌وتنیان له‌كاره‌كان، تیایدا‌ هاتووه‌ یەكڕیزی و یەكدەنگی یەكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكان كوردستان و سەر لە نوێ‌ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان له ‌پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان تاكه‌ رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنمانه‌.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(28)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستان و سەر لە نوێ‌ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستانه‌ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK