میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 23 / 8 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ تێکۆشەرى ناسراوى ئەهواز بەڕێز شێخ مەحموود بەشارى کەعبى دامەزرێنەرى بەرەى عەرەبى بۆ رزگارکردنى ئەهواز، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە و، هیواى ساخى و سەلامەتى بۆ خواست.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەناوى خۆى و هەڤاڵانى YNDK هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان و سەرکەوتنى بۆ گەلى ئەهواز خواست، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز شێخ مەحموود بەشارى کەعبى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.