میدیا – رواندز
له‌ژێر چاودێری به‌رێز( هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، هۆبه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری ڕواندز، به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌یی كوردی رواندز، یه‌كه‌مین ( دیدار و فێستیڤاڵی رۆژی هونه‌ر) له هۆڵی بۆنه‌كان له شاره جوانه‌كه‌ی رواندز له رۆژانی 2و3-8-2023 به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و رێكخراوه‌یی و میوانانی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( مامۆستا پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مامۆستا مه‌عروف سمیلانی و عوسمان باڵابه‌رز كارگێڕانی هه‌رێمی سۆران و هه‌ڤاڵ مه‌هدی ئه‌ندامی هه‌رێمی سۆرانی YNDK) به‌شدار فێستیڤاڵه‌كه بوون.
له‌دوو رۆژی فێستیڤاڵه‌كه باندی رۆژئاوایی پاشای گه‌وره و تیپی فۆلكلۆری پاشای گه‌وره و مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و موزییكوان، كۆمه‌ڵێك چاڵاكی هونه‌ری و فۆڵكلۆری و موسیقایی و گۆرانیان پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ڤیدیۆی دێكۆمێنتكاری پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی چاڵاكی فێستیڤاڵه‌كه، ئاماده‌بووان سه‌ردانی و چه‌پكه گوڵی وه‌فادرییان له سه‌ر له مه‌زاری پیرۆزی رابه‌ری هونه‌ر مامۆستا زرار محمد مسته‌فا دانا، هونه‌رمه‌ندان په‌یمانیان له‌سه‌ر گلكۆی پیرۆزی نوێكرده‌وه، كه‌درێژه پێده‌ری رێگه‌ی هونه‌ری ئه‌و بن بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ری ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت و هونه‌ری كوردی به‌گشتی، ئه‌مه‌و دوو رۆژی فێستیڤاڵه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو.