سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز عومەر حاجى عەلى شەناغەیى دەکات

تموز/يوليو 29, 2023
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 29 / 7 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی نووسەرو کەسایەتیى کۆمەڵایەتیى شارى هەولێر عومەر حاجى عەلى شەناغەیى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی نووسەرو کەسایەتیى کۆمەڵایەتیى شارى هەولێر بەڕێز (عومەر حاجى عەلى شەناغەیى)-ى کردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و کاک هاشم حاجى عەلى شەناغەیى براى و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز عومەر حاجى عەلى شەناغەیى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
شایانى باسە بەڕێز عومەر شەناغەیى دوا بەرهەمى چاپکراوى خۆى بەناوى (کۆژانى حەیران) پێشکەش بە مەخموورى کرد، ئەویش لەلایەن خۆیەوە وێڕاى دەستخۆشى و سوپاسکردن هیواى بەردەوامى بۆ خواستن.