میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى ١٥ / ٧ / ٢٠٢٣ شێخى هۆزى دەعجە بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK كردو, باسیان لە چەند پرسێکى تایبەت بە کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.
ئێوارەى رۆژى شەممە، شێخى هۆزى دەعجە بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە دیوانى خۆیدا لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بنەماڵەکەیان و ریش سپى و پیاوماقوڵانى هۆزى ئەلدەعجە و ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى (عیراق و ئوردەن و سعودیە و ئیماراتى عەرەبى و کوێت و قەتەر) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و عێراق و رۆڵى ئوردەن لە لە چەسپاندنى ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە و پتەکردنى پەیوەندییەکان گفتوگۆکرا.
شایانى باسە بەڕێز شێخ فەیسەڵ عابد ئەلدەعجە لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.