سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو شێخ حمێدى دەهام هادی ئەلجەربا دەکات

تموز/يوليو 02, 2023
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى 1 / 7 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى جەژنە پیرۆزەو هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو شێخ حمێدى دەهام هادی ئەلجەربا و لەلایەن کوڕى خوالێخۆشبوو بەڕێز شێخ زێد حمیدى دەهام هادی ئەلجەرباى پێشوازى کرا، وێڕاى جەژنە پیرۆزە هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى جەژنە پیرۆزەو هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو شێخ حمێدى دەهام هادی ئەلجەربا-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن کوڕى خوالێخۆشبوو بەڕێز شێخ زێد حمێدى دەهام هادی ئەلجەربا و بنەماڵەکەیان و خزمانییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایى لە بەڕێزیان بنەماڵەکەیان کردو هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هیواى خواست کە ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بیت بۆ هەموو لایەک، هەر لە سەردانەکەدا مەخموورى باسى لە پەیوەندى برایانى خۆى شێخ حمێدى دەهام ئەلجەربا کرد کەوا تا رۆژى کۆچی دواییکردنى بەردەوام بوو، وتى (جەنابى شێخ حمێدى برایەکى ئازیزو خۆشەویستى من بوو، هەڵوێستى بەرامبەر پرسى کورد هەڵوێستێکى نەگۆڕ بوو، بە کۆچى دواییکردنى بەڕێزیان من برایەکى خۆشەویست و گەلى کوردستانیش دۆستێکى بە وەفاى لەدەستدا.)، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ زێد حمێدى دەهام هادی ئەلجەربا بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد، وتى: (ئێمە هەمیشە وەک مامى خۆمان سەیرى بەڕێزتان دەکەین و تۆ مام و خۆشەویستى ئێمەیت.).