وه‌رزشی شاخه‌وانی ده‌كه‌وێته خانه‌ی سه‌رگه‌رمی و سه‌رنجراكێشی و ورووژاندن و به‌كارهێنانی توانایه‌كی زۆری جه‌سته‌یی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه شاخه‌وان له‌كاتی هه‌ڵگه‌ڕانی به‌سه‌ر شاخه‌كان به‌هۆی سروشتی جوان و رۆیشتنی به‌كۆمه‌ڵ له‌نێو چیا‌و دۆل و دارستانه‌كان هه‌ست به خۆشییه‌كی زۆر ده‌كات، هه‌ندێ جار به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی شاخه‌وانه‌كان دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی كاره‌سات، بۆیه پێویسته شاخه‌وان جگه له دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی گه‌شته‌كه‌ی زۆر ئاگاداری ژیان و شاخڕه‌وه‌ییه‌كه‌ی بێت و دروشمی شاخه‌وانی( سه‌لامه‌تی، سه‌لامه‌تی، سه‌لامه‌تی) له‌كاتی گه‌شته‌كانی په‌یڕه‌و بكات.
شاخه‌وان ژینگه‌پارێزه و نایلۆن دوژمنی ژینگه‌یه
له‌كاتی گه‌شت و شاخڕه‌وی شاخه‌وانه‌كانی كوردستان به‌م شێوه‌یه په‌روه‌ده‌كراون كه هیچ جۆره كه‌لوپه‌لێكی نایلۆن و پلاستیك به‌كارنه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه پیس نه‌بێت، چونكه نایلۆن دوژمنی ژینگه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو خاك و خۆل‌دا ده‌مینێته‌وه، هه‌روه‌ها شوێنه‌ك پیس بێ شاخه‌وانه‌كان زبڵوخاشه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه و شوێنه‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه، زۆر جار ئاو و تاڤگه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه پاك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م پاكوخاوێنیه‌ش زۆربه‌ی جار سه‌رنجی گه‌شتیاران راده‌كێشێت.
گروپه‌كانی شاخه‌وانی وشه‌ی ژینگه‌پارێزی زیاد بكه‌ن
له‌م ساڵانه‌ی دوایی وه‌رزشی شاخه‌وانی گه‌شه‌سه‌ندنی زۆری به‌خۆیه‌وه دیوه له هه‌موو بواره‌كان و ژماره‌ی گروپ و شاخه‌وانان زۆر زیادی كردووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحالیه، ئه‌و گروپانه جگه له‌شاخه‌وانی، رۆلی ژینگه‌پارێزیش ده‌بینین و هه‌ر خۆشیان ژینگه پیس ناكه‌ن، به‌ڵكو پاكی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌به‌شێك له‌و گروپانه ناوه‌كه‌یان ژینگه‌ی تێدایه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری له‌ناوه‌كه‌یان ژینگه‌پارێزی نیه، بۆیه واباشه هه‌موو گروپه‌كان له ناوه‌كانیان ژینگه‌پارێزی بۆ زیاد بكه‌ن، هه‌تا لای ئه‌ندامه‌كانیان روون بێت كه‌ئه‌وه ئه‌ركیانه و پێیه‌وه پابه‌ند بن.
داوایه‌ك له فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان
فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك خولی شاخه‌وانی و مین و بواری دیكه‌ی كردۆته‌وه، له‌نێو ئه‌و خولانه باسی ژینگه پارێزیش كراوه، به‌ڵام ده‌كرێ خولی تایبه‌ت به‌و بواره بكرێته‌وه تا گروپه‌كانی شاخه‌وانی و خوودی شاخه‌وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشنالانه كاری ژینگه‌پارێزی بكه‌ن، هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی شاخه‌وانی رێنمایی ده‌ربكات بۆ گروپه‌كان تا له ناوه‌كانیان ژینگه‌پارێزی زیاد بكه‌ن.
پاككردنه‌وه‌ی سروشت گه‌شتیاران راده‌كێشێت
هه‌رێمی كوردستان به‌كۆمه‌ڵێك ئاماژه ده‌ناسرێته‌وه جگه له پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و برایه‌تی، جوانی سروشتی و چیا‌و داروباره‌كان و ئاو و تاڤگه‌كانی له هه‌رچوار وه‌رز سه‌رنج راكێشن و ئه‌و دیمه‌نه جوانانه وایكردووه گه‌شتیاران روو له كوردستان بكه‌ن، یه‌كێك له‌سیما جوانه‌كان پاكی سروشته و شاخه‌وانیش به‌رده‌وام كاری ژینگه‌پارێزی ده‌كه‌ن و له‌هه‌موو گه‌شتێكی شاخه‌وانی هه‌ڵده‌ستن به پاككردنه‌وه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و چیا و دۆڵه‌كانی كوردستان پاكڕاده‌گرن، بۆیه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی سروشتی كوردستان زۆر پاكوخاوێن بووه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران به به‌رده‌وامی رووی تێبكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه شاخه‌وانان بوونه‌ته هۆی نیشاندانی رووه‌كی جوان و به‌هۆیه‌وه گه‌شتیاران زیاتر متووی شوێنه‌كان ده‌بن و بۆی دێن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی شوێنه‌كان
شاخه‌وانان لايان بۆته نه‌ریتێك كاتێ گه‌شت ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بێ یان له‌گه‌ڵ گروپه‌كان، له‌رێگه‌ی ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان و سۆشیال میدیا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه‌بۆی ده‌چن و گه‌شتی بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها وێنه و ڤیدیۆی سروشت و شوێنه‌كان له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه هه‌ندێ جار بۆ هه‌ندێ شوێن گه‌شت ده‌كه‌ن كه پێشتر كه‌س بۆی نه‌چووه و ئاشكرای ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌شكه‌وت و هه‌ندێ شوێنی شوێنه‌واری، ئه‌وه‌ش واده‌كات خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه ببیین و به‌هۆیه چ به‌تایبه‌ت یان له‌رێگه‌ی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان رووی تێده‌كه‌ن تا به‌چاوی خۆیان سروشتی جوانی كوردستان ببینن.
شاخه‌وانان به‌شێكن له‌ره‌واجدان به‌كه‌رتی گه‌شتیاری
به‌و هۆكارانه‌ی له‌سه‌ر‌ه‌وه باسم كرد، شاخه‌وانان بوونه‌ته به‌شێك له ژینگه پارێزی و ره‌واجدان به كه‌رتی گه‌شتیاری، بۆیه ده‌كرێ ئه‌و شوێنانه‌ی شاخه‌وانان بۆی ده‌چن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م جار بۆی ده‌چن زیاتر گرنگی پێبده‌ن و خزمه‌تگوزاری له‌رێگه‌وبان و چاككردنی شوێنه‌كه به‌شێوه‌ی سروشتی بۆ ئه‌نجامبده‌ن، به‌مه‌ش كه‌رتی گه‌شتیاری زیاتر بوژانه‌وه به‌خۆی ده‌بینی و دڵنیام ئه‌و كاته شاخه‌وانان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بۆی دێن، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا شاخه‌وانانی كوردستان بۆ شاخه‌وانی روو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن.