مێژووی كورد پڕه له داستانی به‌رخۆدان و خه‌بات و تێكۆشان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌كان، به‌ڵام هیچ كات ئه‌و ماف و ئازادییانه بێ یه‌كریزی و گیانی ته‌بایی نه‌هاتوونه‌ته دی، بۆیه له قۆناغی ئه‌مڕۆمان گه‌لی كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌و یه‌ككریزی و گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانه هه‌یه.
یه‌كریزی كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناكانه
له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بیت، گه‌لی كوردستان به‌هۆی پیلانی دوژمنان و داگیركه‌ران كه‌لێن و درزی له‌نێو دروست بووه و به‌هۆی كه‌سانی خیانه‌تكار و هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ند په‌رست یه‌كریزمان تێكده‌ده‌ن و دووچاری پاشا گه‌ردانی ده‌بینه‌وه و سێرهی ته‌ماشاكردنمان له‌نێو ئارمانجی مافه‌كانمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین. بهپیێچهوانه چه‌نده‌ی گه‌لی كوردستان به حزب و لایه‌نه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان له‌یه‌ك نزیك ببووین توانیمانه مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین.
یه‌كریزی یه‌كگوتاری یه‌كهه‌ڵوێستی
هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به‌وه جوان بووه كه‌فره نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و هزر و ئایدیای جیاوازه، هیچ كاتێك یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه مافی ئه‌وانی دیكه‌ی پێشێل نه‌كردووه، بۆیه كوردستان بۆته نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌موو جیهان، هه‌رگیز داوای ئه‌وه نه‌كراوه لایه‌نه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكرات و عه‌لمانی و ئیسلامییه‌كان له یه‌ك حزب یه‌كبگرن، خۆی ئه‌وه هه‌ر نابێ له‌به‌ر جیاوازی هزر و بیركردنه‌وه‌یان، به‌ڵام خۆ ئه‌ویان پێده‌كریت له كاتی هاتنه پێشی رووداوێك و پرسێك، یه‌ككریز و یه‌كهه‌ڵوێست و ته‌با بن، به‌كاری به‌كۆمه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه شانی بده‌نه به‌ر و به‌قازانج بۆ گه‌لی كوردستانی بگه‌ڕێننه‌وه.
دوژمنان بۆ دژایه‌تیمان یهكریزن
به‌درێژایی مێژوو دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان به جیاوازی بیركردنه‌وه و ده‌وله‌ت و مه‌زهه‌بیان جیاوازییان هه‌بووه و كۆك نه‌بوونه، هه‌میشه له‌شه‌ڕ و پێشێلكاری له‌دژی یه‌كتر و خاك و سنوور به‌زاندن و شه‌ڕدابوونه و ناكۆكیان گه‌یشتۆته راده‌ی ئه‌وه‌ی به چه‌ندین ده‌یه نه‌توانن به‌یه‌كه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان دابنیشن، به‌ڵام كاتێ باس دێته سه‌ر دژایه‌تیكردنی كورد و كوردستان ئه‌وا به‌زووترین كات له‌سه‌ر مێزی بازنه‌یی وه‌ك بڵێیی چاره‌نووس و بیركردنه‌وه‌یان یه‌كه، داده‌نیشن و یه‌كریز ده‌بن بۆ پیلان داڕشتن و لێدانی گه‌لی كوردستان و له‌ناوبردنی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی، بۆیه ده‌بێ سه‌رجه‌م پێكهاته و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان د‌رك به‌وه بكه‌ن دوژمنمان زۆره هه‌میشه كارده‌كه‌ن بۆ له‌باربردنی ئه‌زموون و ده‌سته‌كه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان.
ئه‌زموونه‌كانی یه‌كریزیمان
له‌راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له‌به‌ر ئه‌وه جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌پشت پیشمه‌رگه و به‌ره‌ی كوردستانی بوو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان یه‌كریزبوون بۆ له‌ناوبردنی رژێمی به‌عس، ئه‌وه‌بوو كاتێ راپه‌رین له5ی ئاداری ئه‌مساڵه له رانیه چه‌خماخه‌یدا له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان ئازادكران و رژێمی به‌عس وه‌ده‌رنرا، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانان پاڵپشتی گه‌لی كوردستان و عێراقیان كرد بۆ رووخانی رژێمی به‌عس له‌و ساته‌ش حزب و لایه‌نه‌كان یه‌كریزبوون و ته‌واوی ناوچه داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان و عێراق له‌ژیر چنگی رژێمی به‌عسی رووخا‌و ئازادكران، هه‌روه‌ها شه‌ڕی داعش كه جه‌ماوه‌ر و حزبه‌كان پاڵپشتی پیشمه‌رگه بوون، بۆیه پێشمه‌رگه توانی خاكی كوردستان له داعش پاك بكاته‌وه و كۆتایی به‌حوكم و ده‌سه‌لاتیان بهێنێت، دوایین یه‌كریزی ئه‌مساڵ بوو كه‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان و فراكسیۆنه كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق یه‌كریز و یه‌كگوتار بوون، بۆیه توانرا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 بچه‌سپێنن و ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی دیكه كهبهیكریزی سه‌ركه‌وتوو بووینه.
بۆ یه‌كریز نین
هۆكاری سه‌ره‌كی ناكۆكی هه‌ندێ لایه‌ن، به‌تایبه‌ت ئێستا له سۆشیال میدیا به‌ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار خه‌رج ده‌كرێ بۆ دژایه‌تیكردن، هه‌ندێ له كه‌سایه‌تی و حزبه‌كان بۆ یه‌كتری شكاندن و له كه‌داركردن ئه‌م كاره به به‌رنامه ده‌كه‌ن، كه به‌ڕاستی كارێكی زۆر نه‌شیاوه و جگه له‌زه‌ره‌ر هیچ قازانجێكی نییه، هه‌روه‌ها كورسی و ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و یهكترقبولنهكردن و خزمایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت هه‌موو هۆكارن بۆ ته‌با نه‌بوونمان.
یه‌كریزی ته‌نیا بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمن نییه
یه‌كریزی گه‌لی كوردستان و حزبه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تن، ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ن، كه یه‌كریز بن ته‌نیا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان نییه، به‌ڵكو یه‌كریزمان بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان هه‌ڵیگرتووه بۆ چاكسازی و ئاشكراكردنی گه‌نده‌لكاران و به‌سزا گه‌یاندینان، بۆیه ده‌كرێ یه‌كریز بین بۆ زیاتر خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی تاوان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و هه‌موو ناوچهدابڕێندراوهكان بۆ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه یه‌كریز بین له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، له به‌غدا، له ده‌ره‌وه هه‌تاكو مافه‌كانمان به‌ده‌ستبهێنین و له‌ده‌ره‌وه به‌هێز بین و پاڵپشتی بۆ كیان و ئه‌زموونه‌كه‌مان له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه زیاد بكه‌ین.
چیبیكهین تا یه‌كریز بین
پێویسته به‌زووترین كات ناو ماڵی كوردستان رێك بخه‌ینه‌وه و ناكۆكی و كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتۆگۆ به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و چیتر یه‌كتری نه‌شكێنین و هێلی سووری پیرۆزییه‌كانی گه‌لی كوردستان پیشێل نه‌كه‌ین، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌توانین ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین و گرنگیدانی زیاتر به كاروباری هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها چاكسازی راسته‌قینه بكه‌ین ئه‌و هه‌نگاوه چاكسازییه‌ی حكومه‌ت ده‌ستی پێكردووه ته‌واوی بكات و گه‌نده‌لكاران بدرێنه دادگا و ئه‌وانه‌ی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ده‌كه‌ن و سامانی ئه‌و ولاته هه‌ڵده‌لوشن به‌سزا بگه‌یه‌نرێن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌ینه سه‌ر به‌رژوه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی. هه‌روه‌ها به‌زووترین كات ئه‌و هه‌لمه‌تی یه‌كتر شكاندن و ناوزڕاندنه‌ی له‌سۆشیال میدیا هه‌یه رابگیرێ و په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف واژۆ بكرێ چیتر په‌نا بۆ ئه‌و جۆره كاره نه‌شیاوانه نه‌بردرێ و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی به به‌شداری هه‌موو لایه‌ك بۆ داڕشتنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.