راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991ی باشووری كوردستان، هه‌ستانی جه‌ماوه‌ر بوو به‌پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانى و (34) ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌رى گه‌لێرى كوردستان، له به‌رامبه‌ر سته‌م و داگیركارى به‌عسى فاشیزمدا، به‌گيانى پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی قه‌ڵای داگیركه‌ری به‌عسیان رووخاند و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا سه‌رجه‌م شار و شارۆچه‌كانی كوردستان له به‌عه‌سییه‌كان پاككرایه‌وه.
راپه‌ڕین كۆتایی به‌زولم و سته‌م هێنا
راپه‌رین له رۆژی 5 ی ئاداری ساڵی 1991 له‌رانیه‌ی ده‌روازه‌وه كڵپه‌ی كرد‌و، به‌وه‌رچه‌رخانێكى مێژوویی گه‌لى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، له یه‌كه‌مین بڵێسه‌یدا به پیر و گه‌نج و لاو و ئافره‌ت به هاوكارى پێشمه‌رگه گیان له سه‌ر ده‌سته‌كان توانرا كۆتایی به زولم سته‌م و دیكتاتۆری بهێندرێ له‌رانیه‌وه چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی گرته‌وه‌و به كه‌ركوكی چراى كوردستانه‌وه كه نه‌ورۆزی ساڵی 1991ی كرده نه‌ورۆزی رزگاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان و كۆتايى هێنان به‌ده‌سه‌لاتى قه‌ڵه‌مڕه‌و ديكتاتۆرى رژێمى به‌عسى رووخا‌و.
راپه‌رین ژیانێكی نوێی هێنایه ئاراوه
راپه‌ڕین ئه‌زموون و مێژوویه‌كی گرنگ و مه‌زنه بۆ گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه نوێیه به‌هاری راپه‌ڕینه بۆ گه‌لی كوردستان، له‌م رۆژه‌دا جه‌ماوه‌ر له‌دژی دیكتاتۆری و داگیركاری و بێ مافی راپه‌ڕینی ئه‌نجامدا، به هه‌ماهه‌نگی شاخ و شار توانرا له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا هه‌موو باشووری كوردستان له‌نۆكه‌ران و چڵكاوخۆر و دیكتاتۆره‌كان پاككرایه‌وه. گه‌لی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكرات راپه‌ڕینی كرد
ئامانجه‌كانى راپه‌ڕین هێشتا نه‌هاتوونه‌ته دى
راپه‌ڕین ئازادی و دیموكراتی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و ئیتر خه‌ڵك له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه نوێنه‌ره‌كانی هه‌ڵبژارد و به‌هه‌موو ناخۆشى و زه‌حمه‌تييه‌كان رازى بوو، ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌م جه‌ماوه‌ر كۆڵنه‌ده‌ره هه‌روان به‌ڵام به‌شى هه‌ره‌زۆرى به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ئيراده‌يه، خه‌ريكى گه‌نده‌ڵى حه‌په‌لۆشكردنى سامانى ئه‌و وڵاته‌ن، به‌ڵام هێشتا راپه‌ڕینی كوردستان ده‌ستكه‌وته‌كانی ته‌واو نه‌بووه، بۆیه پێویسته كار و خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه زه‌وتكراوه‌كان و دابڕێنراوه‌كانی باشووری كوردستان بۆ ئامێزی ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان ده‌بێ به‌رده‌وام بێت و گه‌لی كوردستان له‌بسته خاكێكی خۆی خۆشنابی و هه‌مووی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان و به‌رپرسانيش له‌جياتى دزى و گه‌نده‌ڵى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌نگه‌رى ميلله‌ت و خزمه‌تيان بكه‌ن.
به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان له به‌شه‌كانى ديكه‌ى كوردستان
هاندان و سازدانی راپه‌ڕین و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی براكانمان له‌رێگه‌ی ئاشتی و خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی پێویستی به پاڵپشتی زیاتر هه‌یه بۆ ماف و بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تى كوردستان، بۆ پشتیوانیكردنی كوردانى باكوور و رۆژئاوا و پاڵپشتی له ئاشتی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌نگاوی مێژوویین، به‌ڵام چۆن كورد هه‌نگاو ده‌نێ ده‌بێ ده‌وڵه‌تى توركياش هه‌نگاو بنێ هه‌نگاوه‌كانى ئاشتى به‌سه‌رپه‌رشتى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى توركيا هيچ كاتێك جێگه‌ى متمانه نيه و له‌سياسه‌تيش متمانه بوونى نيه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش بوون هه‌يه، له‌رۆژئاوى كوردستانيش به‌هۆى خه‌باتى نه‌پساوه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئيداره‌دانى رۆژئاواى وڵات پێويسته ده‌سه‌ڵاتى ئێستا دواى رووخانى رژێمى به‌عس له سووريا به‌فه‌رمى له‌ده‌ستوورى نوێى ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێيه مافه‌كانى كورد دياريبكرێن و له ده‌ستوورى نوێى سووريا به‌فه‌رمى بچه‌سپێن و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش وه‌كو به‌شه‌كانى دیكه هه‌نگاو و كاری پڕ ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت.
راپه‌ڕین ته‌نیا یادكردنه‌وه نه‌بێ
راپه‌ڕين له ئه‌نجامى مێژووى خه‌بات و قوربانى دانى گه‌لى كوردستان بوو له‌پێناو رزگاری و ئازادی و بۆیه ئه‌وه راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنگره، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ئاكامی خه‌باتی زۆر و به‌خوێنی شه‌هیدانی كوردستان هاتۆته كایه‌وه، بۆیه پێویسته راپه‌ڕین ته‌نیا یادكردنه‌وه نه‌بی به‌ڵكو كار له‌سه‌ر ناواخن و ماهیه‌تی بكرێ و جه‌ماوه‌ر و سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی باشووری كوردستان گیانی شۆڕشگێری راپه‌رین بكه‌ینه هه‌وێنی سه‌ربه‌خۆیی و كوردستان.