شاندێكی هه‌رێمی سۆرانیYNDK سەردانی لقی(10)ی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK دەكات

میدیا - سۆران

شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی لقی (10)ی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK له ‌شاری سۆران ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (76)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه‌  و كوردستان و ناوچەكە كرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكەوتی 16/8/2022، شاندێكی هه‌رێمی سۆرانیYNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( پاله‌ گه‌ردی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانی YNDK  و مه‌عروف وسو و عوسمان باڵابه‌رز و قادر سادق و مه‌هدی محه‌مه‌د رواندزی كارگێڕانی هه‌رێمی سۆرانی YNDK) سه‌ردانی باره‌گای لقی (10)ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له ‌شاری سۆران كرد و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان( عبدالواحید رواندزی به‌رپرسی لق و كارگێران و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لق) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی(76) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتییان ئاڕاسته‌كردن و له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ عبدالواحید رواندزی به‌رپرسی لق سوپاسی كردن و جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان لقی (10) بۆ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان .