میدیا- هه‌ولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ له‌باخچه‌ی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیYNDK له‌هه‌ولێر، له‌سه‌ر راسپارده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ ساڵیاد و رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان و داڕشتن و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌كادرانیYNDK كۆده‌بێته‌وه، سەبارەت بەرێكخستنه‌كان و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 15-3-2022، مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK، له سه‌ر بریاری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی بریاڕو راسپارده‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیYNDKو خۆئاماده‌كردن بۆ یادكردنه‌وه‌ی(27) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیYNDKو رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان و داڕشتن و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌كادرانیYNDK كۆده‌بێته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه باس لە رەوشی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا‌و، ئه‌گه‌ری فراوانبوونی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو وڵاتانی دیكه‌ی زلهێز و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌ی نه‌خشه‌ی جیهان و ئاماده‌یی كورد له‌م پێشهات و گۆڕانكارییانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان بۆ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی باشووری كوردستان و پارێزگاری لێكردنیان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و پرسى دەستوور و چەند پرسێکى دیکە گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ركرا، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بەتەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا، ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە و ئه‌وه‌ش به‌پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنه‌كان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌پێویست زانرا به‌زووترین كات هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان كۆببنه‌وه‌و مشووری بخۆن له باری دارایی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و مووچه‌خۆران و خوێنده‌ڤانان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كوردستان، دوای گفتوگۆیه‌ی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هات.