سەرۆک بارزانی: دوژمن هەڵەبجەی كیمیاباران كرد بەڵام ئازادیخوازیی گەلی كوردستان هەر زیندوو مایەوە

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16ـی ئاداری 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی سی و چوارساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دا پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

 دوژمن هەڵەبجەی كیمیاباران كرد بەڵام ئازادیخوازیی گەلی كوردستان هەر زیندوو مایەوە. لە یادی سی و چوارساڵەی شەهیدكردنی هەڵەبجەدا دووپاتیدەکەینەوە كە ئیرادەی گەلی كوردستان لە چەكی كیمیایی و فڕۆكە و مووشەك بەهێزترە.