شاندێكی YNDKسەردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دەكات

كانون1/ديسمبر 27, 2021

میدیا- هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  كرا.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌‌ رێكەوتی 27/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید ئه‌ندامی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( گۆران جه‌لال و  بێكه‌س قادر و دلزار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و حه‌مه‌ڕه‌ش ئه‌حمه‌د و هه‌ندرێن شێخ راغب ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و هاوڕێ جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) پێشوازیكران.

له‌دانیشتنه‌كه‌ شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵیادی لێكردن و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون  كرا ، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان وهاوهه‌ڵوێستبوون بۆ پرسه‌ نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و ده‌ستوور و ناوچه‌داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان و چاككردنی باروگوزه‌رانی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی كوردستان هاوڕابوون.

له‌ دوا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ جه‌ختكرایه‌ سه‌رتوندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.