میدیا- هه‌ولێر
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 26-12-2021 شاندێکی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤه‌ڵان(د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی) به‌شداری رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی چاكسازی توركمان له‌هۆڵی هۆتێل ڤان رۆیاڵ له‌شاری هه‌ولێر كرد.
کۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی چاكسازی توركمان له‌ژێر دروشمی" به‌هێزكردنی پێكه‌وه ژیان" كاره‌كانی له‌هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات، به‌م بۆنه‌یه‌وه شاندیYNDK په‌یامی پیرۆزباییان پێشكه‌ش كردن و له‌به‌رامبه‌ردا عبدالقادر بازرگان سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان و مونا قه‌هوه‌جی جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان سوپاسی په‌یام و ئاماده‌بوونی شاندی(YNDK)یان له‌كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه تیایدا نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كونسلخانه و پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه به‌شداربوون و په‌یامی به‌خێرهاتن و بروسكه‌ی پیرۆزبایی لایه‌نه‌كان خوێندرایه‌وه و كۆمه‌ڵێك چالاكی هونه‌ری به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا