پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەو کەسوکارى ئەوانەى بەر لافاوەکەى هەولێر کەوتوون.

كانون1/ديسمبر 17, 2021
بە خەم و دڵتەنگییەکى زۆرەوە، بە ھۆی با و بارانێکی بەھێز دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لە چەند گوند و گەڕەکێکى شاری ھەولێر لافاو دروست بوو، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى کەوا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیان لە دەست بدەن، هەروەها لە ڕووى ماددیشەوە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە، هاوخەمى و پرسە و سەرەخۆشى گەرمى خۆمان بە بنەماڵە و کەسوکارى ئەو ئازیزانە رادەگەیەنین کەوا لەم کارەساتە سروشتییەدا گیانیان لەدەستدا و، لە یەزدانى مەزن دەپاڕێینەوە ئەوانەى لەم کارەساتەدا گیانیان لەدەستدا بیانخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
لێرەوە داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانى کوردستان و خێرخوازان دەکەین، کەوا بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و لە خەمەکانیان کەم بکەنەوە.
یەزدانى مەزن کوردستان و کوردستانیان لە هەموو ناخۆشى و بەڵایەک بەدوور بگرێت.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٧ / ١٢ / ٢٠٢١